دەقی بەیاننامەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی هۆرمۆزگان بەم چەشنەیە:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
ڕووداوی تاڵی تەقینەوە سامدارەکەی لەنگەرگەی شەهید ڕەجایی بەندەرعەبباس کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی ئازیزمان، بوو بەهۆی خەم و کەسەرەی زۆر. جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای هۆرمۆزگان، وێڕای دەربڕینی هاودەردی و ئامادەیی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و پشتیوانیی مرۆیی، خۆی لە خەمی زیانلێکەوتووانی شەریف و ئازیزی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاوبەش دەزانی و لە بارەگای خوای مەزن، بۆ لێخۆشبووان ڕەحمەتی بەرین، بۆ بەجێماوان سەبر و خۆڕاگری و بۆ برینداران شیفای بەڕەحمەت و بەپەلە داوا دەکا.
لە کۆتاییدا لە بەرپرسانی بەڕێزی وڵات و پارێزگا چاوەڕێ دەکەین پێداگرانە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە تاوتوێ بکەن و ئەگەر هەرجۆرە کەمتەرخەمی و خەمساردییەک سەلمێندرا، لەگەڵ تاوانباران و خەتاکاران بەپێی یاسا بە توندی و ڕاگرانە هەڵسوکەوت بکەن تاکوو پێش بە دووپاتبوونەوەی وەها ڕووداوێکی دڵتەزێن بگیردرێت.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای هۆرمۆزگان ۷ی گوڵانی ۱۴۰۴
بۆچوونهکان